پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن له تواناكانی هێرش به‌ره لاوه‌كان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی هێرش به‌رێكی لاوی واژۆ كرد .
دانا مستافای ته‌مه‌ن 22 ساڵ به فه‌رمی به‌رگی سه‌وزی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و بووه تۆڕ هه‌ژێنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رزی 2021 - 2022ی خوله‌كانی كوردستان و عێراق .
جێگه‌ی باسه پاش دیاری كردنی مه‌حمود مه‌جید به ڕاهێنه‌ری نوێی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئه‌و ڕاهێنه‌ره له ئێستادا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی پێكهاته‌ی نوێی تیپه‌كه و به‌شداریان له خوله‌كانی كوردستان و عێراق .