پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ئاسیا كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی ئۆن لاین به‌ڕێوه چوو ، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق وه‌ك تاكه هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌بی بینرا ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئاكار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ستی هێنا .
له دوا یاری خۆی ئاكاری پاڵه‌وان به ئاستێكی به‌رز بینرا و توانی پاش چوار سه‌ركه‌وتن و سێ شكست پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی به‌شداری به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا حه‌وت هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئێران به‌شداریان كرد كه له دوا ڕیزبه‌ندی و له كۆی یاریزانانی به‌شدار 3 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پله‌كانی پێشه‌نگ یان به‌ده‌ست هێنا و ئاكاری پاڵه‌وانی پێَشمه‌رگه به پله‌ی چواره‌م هات و له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌بیش پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاكار ئاستێكی ناوازه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌بووه و له‌گه‌ڵ یاریزانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی توانی یاریه‌كه‌ی به یه‌كسان بوون به كۆتابهێنێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی گرنگه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ده‌بێته مێژوویی ئه‌نجامه‌كان .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق خۆشحاڵ بوون به ده‌ستكه‌وته‌كانی ئاكاری پێشمه‌رگه و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌و یاریزانه‌كان دووپات كردۆته‌وه .
دواجار ئه‌سعه‌د ئیسماعیل به ناوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه پیرۆزبایی له یاریزانه‌كه‌یان كردوو هیوایی خواست هه‌میشه له پێشه‌نگی یاریزانان ببینرێت .