پێشمه‌رگه سپۆرت -
له میانی ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 16 ئایاری 2021 و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه .
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا كه هه‌ریه‌ك له شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د و كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه ئاماده‌ی بوون به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانه‌كانی به‌رز نرخاندوو هیوایی خواست ئه‌وان هه‌میشه له پێشه‌نگبن و وه‌ك چۆن له وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامیان نازناوی خوله‌كه بوو به هه‌مان شێوه له‌م وه‌رزه‌ش به نازناوی خوله‌كه‌شادبن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له ئێستادا تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كه‌مپێكی ئاماده‌كاری ده ڕۆژه‌دان و به‌لێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه و تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچان له مێژه ئه‌و ئاماده‌كاریانه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ئێستاشدا بۆ ئاماده‌كاری زیاتر و ده‌ست كه‌وتی خوله‌كه كه‌مپێكی مه‌شقیان كردۆته‌وه .
به‌ڵێن سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد له پاڵپشتیان بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ڵێنییان دا كه بۆ نازناو و ئه‌نجامی خوله‌كه یاری بكه‌ن .