پێشمه‌رگه سپۆرت -
تراك بڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و خاوه‌ن زۆرترین جامی عێراق له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كران .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و هه‌ریه‌ك له مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له ستافی مه‌شقی و كیژه یاریزانانی پاڵه‌وانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له كیژه یاریزانی یانه‌كه‌یان كرد كه توانیان زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن و ژماره‌ی نوێی پێوانه‌یی بشكێنن ، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كه‌یان هه‌میشه له پێَشه‌نگ بوون و ئه‌و ئه‌نجامانه‌شی بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و ماندوو بوونی كیژه پاڵه‌وان گێڕایه‌وه و پاڵپشتی ته‌واوی كارگێڕی بۆ دووپات كردنه‌وه .
پاشان جامه‌كانی دووه‌می كچان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان و سێهه‌می لاوان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كران .