پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران دوایی هه‌ڵسه‌نگاندن گرێبه‌ستی به‌رگریكارێكی نوێی واژۆ كرد .
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شده ئه‌و به‌رگریكاره‌یه كه له ڕابردوو یه‌كێك بووه له یاریزانانی یانه‌كانی ( كه‌ركوك ، كه‌یوان ، موسڵ ، گازی باكور و چه‌م چه‌ماڵ ) و له هێڵی به‌رگری ، به‌رگریكارێكی ناوازه بووه ، هه‌روه‌ك پاش ئه‌نجام دانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی شده ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیواداره وه‌ك یاریزانێكی نوێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بتوانێت به‌رگریكارێكی ڕاسته‌قینه بێت و ببێته دیوارێكی پۆلاَین بۆ تیپه‌كه‌یان و له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن .
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری 2021 دوا قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌و قۆناغه‌دا بۆ ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتن یاری ده‌كات .