پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی چوارده و دوا هه‌فته‌ی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و له‌و هه‌فته‌یه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له تیپه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو یه‌كلاكردبۆوه یارییه‌كانیان به به‌هێزی به‌ڕێكرد .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی كۆتای پشوی تیپه‌كه‌ی بوو ، یانه‌ی سیروانی نوێ توانیان به زۆرترین خاڵ و به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بگه‌نه قۆناغی كۆتایی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان .
له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ و به جیاوازی شه‌ش خاڵ یانه‌ی برایه‌تی به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنی به‌و قۆناغه مسۆگه‌ر كرد ، هه‌رچی یانه‌ی شێروانه بوو 19 خاڵی له 14 یاری دا كۆكرده‌وه و پله‌ی سێهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو په‌ڕییه‌وه بۆ قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كان كه 8 یانه به‌شدار بوو به كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین هه‌ژمار ده‌كرا ، زاخۆی ده‌لال به 24 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت و هه‌ندرێن-یش پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت و گه‌یشتنی به قۆناغه به‌هێزه‌كه یه‌كلاكرده‌وه ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توشی شكست هات له‌به‌رامبه‌ر پیشمه‌رگه‌كانی سلبَمانی به‌لاَم ئه‌و ئه‌نجامه كاریگه‌ری نه‌كرده سه‌ریان و به پله‌ی سێهه‌م بۆ ململانێی قۆناغه به‌هێزه خۆیان ئاماده ده‌كه‌نه‌وه .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دوایی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 14 و كۆتا هه‌فته‌ی دووه‌م قۆناغ به‌م شێوه‌یه‌یه :