پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كی چڕ ده‌كات بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی تیپه‌كه و به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌كه‌ی گرێبه‌ستی یاریزان ( دڵشاد حه‌مه ڕه‌ش ) ی واژۆ كرد .
یاریزانی ناوبراو له یانه‌كانی ( سۆلاڤ، صناعە، دەربەندیخان و برایەتی ) یاری كردووه و یه‌كێك بووه له یاریزانانی هیڵی پێشه‌وه و خاوه‌ن چه‌ندین گۆڵی یارییه‌كانه له‌و یانانه‌ی یاری تێدا كردووه .