پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی سلێمانی به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێز و له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی بۆ ئاستی لاوانی كوڕان و كراوه‌ی كچان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌و بۆ ئاستی لاوانی كوڕان 16 یاریزان هاتنه نێو كێبڕكێَكه‌وه و تێیداو له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ردوو یاریزان ( شاد شۆڕش و یه‌حیا جه‌واد ) به‌شدار بوون و كه هه‌ردوو یاریزان له ته‌مه‌نی بێچوه شێرانن .
هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ یاریزانانی به‌شدار سودێكی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئاستی لاوانی كوڕان به‌شدار بووین خۆش به‌ختانه هه‌ردوو یاریزانی به‌شداری تیپه‌كه‌مان توانیان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن كه خۆیان یاریزانی ئاستی بێچوه شێرانن به‌لاَم بۆ ئاستی لاوان یاریان كردوو یاریزان شاد شۆڕش له یاریه‌كانی دا توانی 3 سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی پێنجه‌می مسۆگه‌ر كرد كه ئه‌و ئه‌نجامه‌ش بۆ ئه‌و یاریزانه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه داهاتوویه‌كی گه‌شی بۆ یاریه‌كه‌ی ده‌بێت .
هه‌روه‌ك هه‌ردی ئاماژه‌ی پێدا كه له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له پالاَوتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی خونچه‌كان .