پێشمه‌رگه‌ و چه‌م چه‌ماڵ دۆستانه‌ یه‌كسان بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئاماده‌كاری‌ تیپه‌كانی‌ به‌شداری‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بۆ به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خوله‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌ یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ میوانداریان له‌ یانه‌ی‌ چه‌م چه‌ماڵ كرد .

تێیداو له‌و یاریه‌دا هه‌ردوو تیم به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون و ڕاهێنه‌رانیی‌ تیپه‌كانیش چه‌ندین گۆڕانكاریان كرد له‌ پێناو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ یاریزانان و دیاری‌ كردنی‌ پێكهاته‌كانیان بۆ یاریه‌كانیان له‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان .


PM:07:55:15/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌