پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی جنسیه‌ی شاری به‌غداد ئاماده‌كارییه‌كانی له شاری سلێمانی و به كه‌مپێكی مه‌شقی ده‌ست پێكردوو دوایی ده ڕۆژ له مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی ئه‌و یانه‌یه كه‌مپی ئاماده‌كارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و به مه‌به‌ستی سوپاس و پێ‌زانین بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 15 / 10 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له عه‌قید دكتۆر سائر سامی الربیعی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقه و ڕاهێنان له یانه‌ی جنسیه و تێیداو له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا كه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، سه‌ره‌تا دكتۆر سائر سوپاسی یانه‌ی جنسیه‌ی گه‌یانده یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كرا‌و هه‌روه‌ك سوپاسی كردن له دابین كردنی یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپی مه‌شقی یانه‌ی جنسیه و ته‌واوی هاوكارییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند .
ئه‌مه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی یانه‌ی جنسیه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رز نرخاند و هیوایی خواست به‌رده‌وام پێكه‌وه كار بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ڕه‌وتی وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی عێراق بكه‌ن .
پاشان به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهاتنی شاندی یانه‌ی جنسیه خۆش حاڵی خۆی ده‌ربڕی كه یانه‌كانی خواروی عێراق ڕوو له شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كانیان و ته‌واوی هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی دووپات كرده‌وه بۆ یانه‌كان بێ جیاوازی .
هه‌روه‌ك موراد ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له دامه‌زراندنی تا ئه‌مڕۆ هه‌وڵی داوه خزمه‌ت به وه‌رزش بكات و ته‌نیا و ته‌نیا یانه‌كه بۆ ئه‌وه كار ده‌كات كه ڕه‌وتی وه‌رزش به‌ره‌و پێش بچێت به‌و پێیه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چه‌ندان تیمی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان كردووه و دیوه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌رزشیان له ده‌ره‌وه دیوه هه‌ربۆیه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕۆژ له دوایی ڕۆژ ئاستی وه‌رزش به‌ره‌و پێشتر ببات .
پاشان شاندی میوان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێری یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی به گه‌رمی به ڕێ كران .