پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوای ئه‌وه‌ی توانیان بۆ دووه‌م جار له مێژووی خۆیاندا نازناوی كوردستان بۆ یاری تۆپی سه‌رمێزی به‌ده‌ست بهێنن ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 10 / 12 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ڕێكه‌وت ڕووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌یان و یاریزانانی تیپه‌كه و دوایی به‌خێرهێنان له لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزباییان ئاراسته كردن بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ی له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست یان هێناو بوونه سمبولی سه‌ركه‌وتن بۆ جارێكی دیكه له مێژووی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشت به یاریزانه دڵسۆزه‌كانی تیپه‌كه .
به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوایی به‌رده‌وامی بۆ خواستن و پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپی تۆپی سه‌رمێز دووپات كردووه و ئه‌و جامه‌شی به گرنگ وه‌سف كرد له مێژووی وه‌رزشی تیپه‌كه كه بۆ دووه‌م جاره ئه‌وان توانیویانه ئه‌و نازناوه بهێننه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
دواتر ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتیان بوون و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه درێغی نه‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام و بۆ ساڵی ئایندهی خوله‌كانی كوردستان و عێراق ئاماده‌كاری چڕتر و باشتر ئه‌نجام بده‌ن .