پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێنجه‌م یاری له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ڕووی له شاری به‌غداد كردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی 5000 هه‌زار دوا مه‌شقی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا .
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ته‌واوی ستافی مه‌شقی و یاریزانانی مه‌شقی كۆتایی بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی الحسێن ئه‌نجام دا كه بڕیاره ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 13 ی نیسانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی 5000 هه‌زار به‌ڕێوه بچێت .
پێشمه‌رگه له پێش ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه‌ی به 28 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت و یانه‌ی الحسێن به 15 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌یه .
جێگه‌ی باسه دوای وه‌رگرتنی مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی كه‌ناڵی ڕابیعه +3 یاری نێوان پێشمه‌رگه و ا‌لحسین ده‌گوازێته‌وه و ده‌بێته ده‌ستپێكی بینینی یارییه‌كانی خولی نایاب له‌و كه‌ناڵه وه‌رزشییه‌وه .