پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق و بێ به‌ش نه‌بوونی تیمه‌كان له گه‌یشتن به خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی عێراق ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ردانی باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی كرد .
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غداد و نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی ئایاری 2024 به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی جه‌بار جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق پێشوازی كرا ، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كردوو ئه‌و سه‌ردانه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆته سمبولی وه‌رزش له خاكی نیشتیمان‌دا و وه‌ك یه‌كێتییه‌كه‌یان به یانه‌یه‌كی گرنگی ده‌زانن بۆ پێشكه‌وتنی وه‌رزش له ولاَتدا .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد وێڕای سوپاسكردنی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌یان ، به گرنگی زانی كه له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق سستمی ته‌كنیكی ڤار به‌كاربهێندرێت چونكه یارییه‌كان به‌هێز و هه‌ستیار ده‌بن تا ئه‌وه‌ی كه هیچ تیمێك به ئاستی خۆی بێ به‌ش نه‌بێت له گه‌یشتنی به خولی پیشه‌گه‌ران بۆ وه‌رزی داهاتوو .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به فه‌رمی داواده‌كه‌ن به جێگیركردنی ئه‌و سستمه له یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوودا .
ئه‌و داوایه‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رز نرخێندرا :
عه‌لی جه‌باری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئه‌و داوا و بیرۆكه‌یه‌ی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاندوو به گرنگی زانی كاری له‌سه‌ر بكرێت هه‌ربۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌یان ده‌بێته یه‌كێك له بڕگه‌كان .