پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ توشی‌ یه‌كسان بوون هات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ سامه‌را .

كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ی‌ ئایاری‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ سامه‌را ، هه‌ردوو تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ سامه‌را و پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا كه‌ له‌ جه‌وله‌ی‌ 21 ی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق  بوو تێیداو دوایی‌ ڕكابه‌ریه‌كی‌ به‌هێز دواجار هه‌ردوو تیم به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .

له‌ سه‌ره‌تای‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ یاریزانانی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ توانیان بالاَ ده‌ست بن و له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 16 و 35 ئه‌حمه‌د كازم و محه‌مه‌د حسن دوو گۆڵی‌ تیمی‌ یانه‌ی‌ سامه‌رایان تۆمار كرد .

ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاری‌ ، پلانی‌ ڕاهێنه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر هات و له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌م توانی‌ یاریزانه‌كانی‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو كه‌شی‌ یاری‌ و له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 74 و 80 حسین نه‌جم و ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌نجامه‌كه‌یان بۆ پێشمه‌رگه‌كان یه‌كسان كرده‌وه‌ و سه‌رئه‌نجام یاری‌ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی‌ هات .



PM:09:05:19/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌