پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی خولی دۆستانه‌ی ئه‌كادیمیایی سلێمانی بۆ ئاسته‌كانی خونچه‌كان كۆتایی هات و خونچه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش توانیان ببنه تیمی نمونه‌ی و سێ له یاریزانانیان خه‌لاَتی باشترین یان پێشكه‌ش كرا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 18 ی ئایاری 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی چوارباخ دوا یارییه‌كانی خولی دۆستانه‌ی ئه‌كادیمیایی سلێمانی به‌ڕێوه چوو له دوایی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ئه‌نجام له یارییه‌كانیان و پیشان دانی ئاستێكی به‌رز دواجار تیمی خونچه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی خه‌لاَتی باشترین تیمی نمونه‌ییان پێشكه‌ش كرا ، ئه‌مه‌و سێ یاریزانی تیمه‌كه به باشترین یاریزانان دیاری كران و میدالیا و جامیان پێبه‌خشرا .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پاڵه‌وانێتی ئه‌كادیمیایی تۆپی پێی سلێمانی بۆ له دایك بوانی 2014 و 2015 بوو كه یارییه‌كانی له به‌رواری 9 ی شوباتی 2024 ده‌ستیان پێكردوو له قۆناغی یه‌كه‌مدا 12 فێرگه به‌شدار بوو هه‌روه‌ك دوای سه‌ركه‌وتنی 8 تیم بۆ قۆناغی دووه‌م یارییه‌كان به شێوازی خول به‌ڕێوه چوون و هه‌ر تیمێك 7 یاری ئه‌نجام دا .
ماوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌بده‌ین كه فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له فێرگه چالاكه‌كانی به‌شدار له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌كان و توانیویه‌تی له ته‌واوی ئه‌و چالاكیانه‌دا ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت .
وێنه‌كان : وشیار عومه‌ر