پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
كۆبونه‌وه‌ی چواره‌م و كۆتایی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، هه‌ولێر ، غاز و شوڕته ) له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ده‌ستیپێكردوو له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دوو یاری به‌هێز ئه‌نجام دران و یانه‌كانی كوردستان كه بریتین له پێشمه‌رگه و هه‌ولێر ، شوڕته‌ی به‌غداد و غازی به‌سره‌یان توشی شكست كرد .
له ده‌ست پێكداو و كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 ی نیسانی 2023 هه‌ردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و غازی به‌سره به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار كوڕانی هه‌ولێر توانیان بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ له یانه‌ی غاز وه‌ربگرن و به ئه‌نجامی 3-1 سێت سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری پێشمه‌رگه‌كان به به‌رگی سوره وه و شوڕته‌كانی به‌غداد به به‌رگی سه‌وزه‌وه هاتنه نێو یاریگه و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز عه‌لی ته‌ها و هاوڕێكانی كه به‌رگری له ده‌سكه‌وته‌كانی سالاَنی ڕابردویان ده‌كه‌ن توانیان به ئه‌نجامی 3-2 سێت بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
خاڵی سێته‌كانی ئه‌و یارییه بریتی بوون له (20-25) (19-25) (25-21) (19-25) (15-9) .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌یانده‌وه 17 سه‌ركه‌وتن و هاوتای كرده‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی غازی به‌سره و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شوڕته 15 بردنه‌وه و هه‌ولێر خاوه‌ن 13 سه‌ركه‌وتنن .