پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی پله نایابی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كان ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوو یاری به‌هێزی ئه‌نجام دا‌و له یه‌كه‌م یاری دا و به ئه‌نجامی سێ خاڵ و نیو به‌رامبه‌ر به دوو خاڵ و نیو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با توشی شكست هاتن و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاریان توانیان به ئه‌نجامی 5 - 1 خاڵ شكست به یانه‌ی قادسیه بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یارییه‌كانیان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له نێو ململانێیه‌كی به‌هێزدایه و یانه‌كان به یاریزانانی پیشه‌گه‌ری سوپه‌ر له ولاَتی ئێران پێكهاته‌یان به‌هێزتر كردووه و به‌هۆی بوونی دوو پیشه‌گه‌ر له ڕیزی یانه‌ی كاره‌با و له‌گه‌ڵ ململانێیه‌كی به‌هێزی یاریزانانی ئێمه دواجار ئه‌و ئه‌نجامه‌مان له ده‌ست دا ، به‌لاَم خۆش به‌ختانه قه‌ره‌بوی ئه‌و شكسته‌مان به بردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادسیه كرده‌وه و له ڕكابه‌رییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌مانه‌وێت له پله‌كانی پێشه‌وه بمێنینه‌وه .