پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به‌ده‌ست هێنا .
له درێژه‌ی یارییه پڕ ململانێكانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه 12 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداره و له ولاَتی قه‌ته‌ڕ یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت و له یاری یه‌ك بازی كچان ، مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كچه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنز له‌و یارییه به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی 5 مه‌تر و 43 سم بازی دا .
به‌و ئه‌نجامه مریه‌م پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مسۆگه‌ر كرد .