خالد ساڵح ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی خالد ساڵح ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و ڕاهێنه‌ری ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لیستی سه‌ره‌تای ناوی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌وه‌ش له دوایی كۆتاهاتنی خولی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان كه تایبه‌ت بوو یانه نایابه‌كانی عێراق .
سه‌باره‌ت به واده‌ی ده‌ستپێكی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كان ڕاهێنه‌ری ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 5 ی ئازاری 2023 یه‌كه مه‌شقیه‌كان ده‌ست پێده‌كات .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ربی و ئاسیاوی ده‌كات .