پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی وه‌رزشی میسان كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 19 ی شوباتی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه له جه‌وله‌ی 12 ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق دا میوانداری له یانه‌ی میسان كرد ، ئه‌و یارییه كه گرنگی بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه هه‌بوو به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م یاری قۆناغی دووه‌میان بوو ، تێیداو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به گڕوتینێكی زۆره‌وه ده‌ركه‌وتن و توانیان به سود وه‌رگرتن له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانیان لێدانێكی سزایان بۆ هه‌ژمار بكرێت له خوله‌كی 17 ی گێمی یه‌كه‌مدا و لێدانی ئه‌و سزایه‌ش له‌لایه‌ن پیشه‌گه‌ری كامیرۆنی جاكویس هامان جێبه‌جێ كرا‌و توانی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه‌كان تۆمار بكات و گێمی یه‌كه‌م به‌و گۆڵه كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌مدا ڕاهێنه‌ری پیَشمه‌رگه به ئه‌نجام دانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك گڕوتینێكی زیاتری به یارییه‌كه دا‌و هێرشه‌كانی كوڕانی پێشمه‌رگه چڕتر بونه‌وه بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میسانی میوان و تا له خوله‌كی 72 یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، شیروان كوردستان تۆپێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵی یانه‌ی به‌رامبه‌ر كردوو به‌هۆی ستونی گۆڵه‌كه‌وه تۆپه‌كه به‌ربه‌سته‌كه‌ی نه‌بڕی ، به‌لاَم محه‌مه‌د عه‌باسی پیشه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌دا و گۆڵی دووه‌م و دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
له كۆتایی دا یاری نێوان هه‌ردوو یانه به 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی هات و به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانی پێشمه‌رگه سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر كردوو به 20 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی مانه‌وه كه خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م خاوه‌ن 21 خاڵه .