پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌سافی شیمال ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شقی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه درێژه پێدا كه كه‌مپه‌كه‌ی ماوه‌ی چوار ڕۆژی خایاند .
یانه‌ی مه‌سافی شیمال توانی له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان له كۆی 12 یاری به 8 سه‌ركه‌وتن و 4 شكست و 26 خاڵ و به پله‌ی سێهه‌م بگاته یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه .
تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌سافی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی له هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا‌و ئه‌و هۆڵه‌شی به یاریگه‌ی خۆی هه‌ژمار كردووه له خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .