پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ركوك ، یه‌كێتی ناوه‌ند باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌و شاره یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی بۆ دیاری كردنی پله‌كانی نۆیه‌م تا سیانزه‌یه‌م ده‌ستپێكرد .
به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( سه‌ناعه ، هیت ، سنجار ، صمود و حه‌دیسه ) و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سۆلاڤ یارییه‌كانی خوله‌كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 10 ی كانوونی دووه‌می 2023 به یاری نێوان یانه‌كانی صمود و هیت په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی خوله‌كه هه‌ڵدرایه‌وه و تێیدا و صمود به ئه‌نجامی 3-2 سێت توانی یارییه‌كه له‌به‌ره‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه و یانه‌ی هیتی توشی یه‌كه‌م شكست كرد .
ئه‌مه‌و یانه‌ی سنجار به 3-1 سێت سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ناعه مسۆگه‌ر كردوو یانه‌ی حه‌دیسه‌ش له یه‌كه‌م ڕۆژ چاوه‌ڕوان بوو .