پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، شه‌قلاَوه ، ئه‌كاد ، ئارارات ، ته‌ئه‌خی و نیشتیمان ) یه‌كێتی باله‌ی كوردستان له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
یارییه‌كانی له به‌رواری 16 ی مانگی 11 ، 2022 ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره له به‌رواری 15 ی مانگ كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه ئه‌نجام بدرێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتی باله‌ی كوردستان سێ یانه‌ی دیكه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به ئه‌نجامه‌كانیان له یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات بۆ گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌می خوله‌كه كه له‌و قۆناغه‌دا یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه بریتین له ( شۆڕیجه ، هه‌ڵه‌بجه و بابه گوڕ گوڕ ) یاری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ووتیشی بڕیارمان داوه یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له به‌رواری 16 ی مانگ ده‌ست پێبكه‌ین و له به‌رواری 15 ی مانگ كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ریان بۆ ڕێك ده‌خرێت و ڕێنماییه‌كانی خوله‌كه‌یان پێده‌درێت .