پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكرد .
یارییه‌كان ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 ی ئه‌یلولی 2022 و ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م یاری ئه‌كادی هه‌ولێر به 3 سێتی بێ وه‌لاَم له ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری و به هه‌مان ئه‌نجام ئافرۆده‌یت ئافره‌تانی هه‌ولێری توشی شكست كرد .