پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو تا شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 22 تا 24 ی ئه‌یلولی 2022 یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجام دانی خوله‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له دوایی كۆتاهاتنی قۆناغی یه‌كه‌م كه یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان بوو هه‌شت یانه تێیدا به‌شدار بوون دواجار تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( ئافرۆده‌یت و ده‌ربه‌ندیخان ) له شاری سلێمانی و ( ئه‌كاد و ئافره‌تانی هه‌ولێر ) یش له شاری هه‌ولێر گه‌یشتنه قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه كه بڕیاره یارییه‌كانی به دوو قۆناغ ئه‌نجام بدرێت و له قۆناغی یه‌كه‌م یانه‌كان له شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه و دووه‌م قۆناغیش كه كۆتاییه‌كه‌یه‌تی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ده‌رگای هۆڵه‌كانیان بۆ والاَ كردوین بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كان و ئه‌و دڵسۆزیانه به‌رز ده‌نرخێنین چونكه ده‌بێته مایه‌ی پێشكه‌وتنی وه‌رزش و ئه‌نجام دانی چالاكی زیاتر .