پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجام دانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له یاری باسكه ، سه‌رۆكانی یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان و یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق كۆبونه‌وه .
له نێو هۆڵی پارائۆڵۆمپی له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕِێزان هه‌رده ڕه‌ووف سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و د . دیار سدیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و ئاسۆ تۆفیق سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی پێشوازی كرد له د ، حسێن عه‌میدی سه‌رۆكی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ، مه‌به‌ست له ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌كه گفت‌و گۆكردن بوو له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان و عێراق و بره‌و دان به یاری باسكه و ئه‌نجام دانی زۆرترین چالاكی ئه‌و یارییه تا یاری باسكه له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان ببینرێت .
هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه كه هه‌وڵ بدرێت پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان میوانداری بكرێت و ولاَتی عێراق ببێته یه‌كێك له‌و ولاَتانه‌ی كه زۆرترین چالاكی و پاڵه‌وانێتی لێ ئه‌نجام ده‌درێت .