پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بڕیاره له سه‌ره‌تایی مانگی 11 ی 2022 و پاڵه‌وانێتی باله‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی كوڕانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری حه‌وت هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و له دوایی به‌ڕێوه چوونی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتییه‌كه جه‌میل عه‌بادی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیاش میوانداری بكه‌ن و ئه‌م میوانداریه‌ش له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌رگایه‌ك ده‌بێت بۆ میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه جگه‌له یاری باله به‌ڵكوو یارییه‌كانی باسكه و تۆپی ده‌ست و سه‌رجه‌م یارییه جۆراو جۆره‌كانی دیكه كه ولاَتی عێراق میوانداری بكات .
هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رۆكه‌ی یه‌كێتییه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد كه ولاَتانی ( عێراق ، سودان ، ئوردوون ، فه‌ڵه‌ستین ، لیبیا ، كوێت ، عه‌مان ) به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی كوڕانی عێراق كه‌مپێكی 30 ڕۆژی له شاری هه‌ولێر و له ژێر سه‌رپه‌رشتی عه‌لا خه‌ڵه‌ف ده‌ست پێكردووه و 21 یاریزانی بۆ ئه‌و كه‌مپه دیاری كردووه تا له كۆتایی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی لێدیاری بكرێت .