پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی دوو یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی تۆپی باله‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو .
هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه جێگه‌ی ململانێ به‌هێزه‌كانی كچانی یانه‌كانی ( ته‌ق ته‌ق ، ده‌ربه‌ندیخان ، سلێمانی و ئافره‌تانی هه‌ولێر ) له یه‌كه‌م یاری كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 13 ی ئابی 2022 و به‌رێوه چوو تێیداو كچانی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ق ته‌ق به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی یه‌كلایه‌نه كچانی ته‌ق ته‌ق توانیان به 3 سێتی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری كه كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ئه‌نجام درا كچانی سلێمانی به هه‌مان ئه‌نجام ئافره‌تانی هه‌ولێریان توشی شكست كردوو به‌و دوو ئه‌نجامه‌ش یاری كۆتایی له نێوان كچانی یانه‌كانی سلێمانی و ته‌ق ته‌ق به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌رچی كچانی یانه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخانه یاری بۆ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌ه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌كه‌ن .