پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق كه‌مپێكی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان ڕێك خستووه و له ئێستاشدا و له شاری هه‌ولێر درێژه به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌كات .
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی ، هه‌ڵبژارده‌كه یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سنجار ئه‌نجام دا‌و دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار یاریزانانی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانیان به 3 سێت به‌رامبه‌ر به 2 سێت یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .