پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و به‌به‌شداری هه‌شت یانه‌ی كچانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ، پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 31 ی ته‌مووزی 2022 و له نێو هۆڵی ئه‌میر حه‌مزه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ده‌ست پێكی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی هه‌شت یانه‌ی به‌شدار كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر كه ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه له‌و باره‌یه‌وه زانیاری زیاتری دا به پێشمه‌رگه سپۆرت و ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێزه و زیاتر له چوار یانه به یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌شدارن ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ووتی ، دوایی گه‌یشتنی تیپه‌كه‌مان به شاری عه‌مان له هۆتێل ئه‌رینا پشویه‌كی كورتمان وه‌رگرت و ڕاسته‌وخۆ له هۆڵی ئه‌میر حه‌مزه ئاماده‌كاریمان ده‌ست پێكرد .
به‌ڵێن وتیشی كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( عالی به‌حرێن ، خیام لوبنان ، ئاشتی عێراق و ئه‌رسه‌دۆكسی ئه‌رده‌نی ) یاری ده‌كه‌ن و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌كانی ( قه‌تات كوێت ، حماده ئه‌رده‌ن ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له عێراق و غاز جنوبی عێراق ) به‌شداری ده‌كه‌ن .
حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر له دوا وته‌ی ووتی ، بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان یاری ده‌كه‌ین و به هیواین له ڕیزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه‌ی یانه‌كان بمان بینن .