پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی بۆكسێنی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هاوینه هه‌واری ، هه‌واری شار پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و بڵند محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و باره‌یه‌وه زانیاری زیاتری دا به پێشمه‌رگه سپۆرت و ووتی ، یه‌كێتی بۆكسێنی عێراق له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر شانۆی ڕۆمانی له نێو هاوینه هه‌واری ، هه‌واری شار له ماوه‌ی دوو ڕۆژ كێبڕكێكانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه ده‌بات .
هه‌روه‌ك بڵند ئاماژه‌ی پێدا كه كچانی پێشمه‌رگه به پێنج یاریزان به‌شداری له كێشه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌نجام و نازناوه‌كان هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌نه‌وه .
دواجار ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه ووتی ، بڕیاره یارییه‌كان له كاتژمێر 6 ی ئێواره ده‌ست پێبكات و له ڕۆژی كۆتایش به هه‌مان شێوه ده‌بێت .