پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی نه‌وتی باكور به‌شدار له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه كردووه .
پێكهاته‌ی یانه‌ی نه‌وتی باكور له 21 كیژه یاریزان پێك دێن و له نێویاندا شه‌ش كیژی شاری سلێمانی پێكهاته‌كه‌یان به‌هێزتر ده‌كات ، هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( ده‌ریا دارا محه‌مه‌د ، له‌نیا سدیق ساڵح ، بینایی عوسمان شه‌ریف ، سومه‌یه قادر فه‌تاح ، هێدی خان مه‌جید ئه‌حمه‌د و شه‌نگار غالیب حه‌سیب ) له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌وتی باكورن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه .
یانه‌ی نه‌وتی باكور له وه‌رزی ڕابردووی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق له نێو پێنج تیم توانی نازناوی پاڵه‌وانێتیةكه ده‌سته‌به‌ر بكات و جامی یه‌كه‌می له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عب پێبه‌خشرا ، ئه‌مه و دوایی ده‌ست خستنی ئه‌و نازناوه‌ش بووه نوێنه‌ری عێراق له‌و پاڵه‌وانێتییه كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت .