پێنج کچە یاریزانی شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هەریەک لەکچە یاریزانانی تۆپی پێی شاری سلێمانی (هێدیخان مەجید و شەنگار غالب و بینایی عوسمان) پەیوەندیان بەیانەی نەفتی شیمالەوە کردوە بەمەبەستی بەشداری کردن لەپاڵەوانێتی تۆپی پێی کچانی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا کەبڕیارە دووەم ڕۆژی جەژن بەرەو وڵاتی ئوردن گەشت بکەن.

پاڵەوانێتییەکە بەبەشداری ٥ یانە به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نەفتی شیمال تاکە نوێنەری عێراق دەبێت و یانەکانیش بریتین لە 
 

الأرثوذكسي الأردني - نفط الشمال العراقي
ابو ظبي الاماراتي - الصفاء اللبناني - فيروزة السـوري 

هاوکات بڕیاریشە بەم نزیکانە دوو کچە یاریزانی دیکەی شاری سلێمانی بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی بەیانەکەی شاری کەرکوکەوە بکەن کەلەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەو پاڵەوانێتییەو پێشتریش (سومەیە قادر) لەڕیزی ئەو یانەیەدا یاری کردوەو ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا بەردەوامە.

په‌یجی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌



AM:12:09:04/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌