پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به وانه‌بێژی د . جه‌واد میهركان ، خولی ڕاهێنه‌ری باله به‌ڕێوه ده‌بات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه جه‌مال حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، بۆ بره‌و دان به تواناكانی ڕاهێنه‌ران ده‌مانه‌وێت نه‌وه‌یه‌كی نوێ پێبگه‌یه‌نین و ڕاهێنه‌رانی خۆشمان ئه‌زموونی زیاتر وه‌ربگرن و پڕ زانیاری بن له ڕووی ڕاهێنانه‌وه هه‌ربۆیه به هاوكاری كۆمه‌ڵێك له خه‌م خۆران و دڵسۆزان توانیمان خولێك ڕێك بخه‌ین كه ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
ڕه‌شید ووتیشی ، وانه‌كانی خوله‌كه به وانه‌بێژی د ، جه‌واد میهركان وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێت كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌ره‌پێدانی یاری باله له ولاَتی ئێران ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه خوله‌كه له كاتژمێر 9:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه 20 ی حوزه‌یران ده‌ست پێده‌كات و له ڕۆژی 25 ی مانگ كۆتایی دێت كه به خۆشحاڵییه‌وه جگه‌له به‌ڕێزان د . كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ئه‌ندامی یه‌كێتی باله‌ی عێراق د . عه‌لی ته‌ها هاوكار بوون ڕۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌به‌رچاوده‌گرین كه هه‌میشه ده‌رگایان والاَ بووه بۆ به‌ڕێوه چوونی چالاكییه‌كان .
دواجار سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتی ، هه‌ر ڕاهێنه‌رێك ده‌یه‌وێت به‌شداری بكات ده‌بێت نوسراوی فه‌رمی یانه‌كه‌ی پێبێت و له واده‌ی دیاری كرا‌و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی ئاماده‌بێت تا به‌شداری له یه‌كه‌م وانه‌ی خوله‌كه به شێوه‌ی تیۆری بكات .