پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌شته‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و جه‌وله‌ی نۆیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و جه‌وله‌یه‌دا و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه یارییه‌كانی له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 ی ئایار ده‌بێت ، هه‌ندرێن و خاك له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌ولێریش ده‌بێته میوانی زاخۆ .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یارییه‌كانی له هه‌مان ڕۆژ و هه‌مان كات ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی چیا میوانی سیروانی نوێ ده‌بێت و هه‌ڵه‌بجه و شێروانه‌ش له شاری هه‌ڵه‌بجه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .