پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌كانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی داهاتوو له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه بچێت ، هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكرد .
ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه له سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیشیان سه‌عد عه‌بدول حه‌مید یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه ڕایگه‌یاند كه یاریزانانی به‌شداری مه‌شقه‌كان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق هه‌نگاو به هه‌نگاو به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌روه‌ك ئه‌و یاریده‌ده‌ره ئاماژه‌ی پێدا كه دوو یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یارییه‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌بێت و له شاری به‌غداد ئه‌و یارییه به‌ڕێوه ده‌چێت ، ناوبراو ووتیشی له سه‌ره‌تایی مانگی حوزه‌یران له ولاَتی توركیا كه‌مپێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی زۆر باشیش له هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌كه‌ین .