پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلیمانی به‌به‌شداری زیاتر له 30 كوڕ و كچه یاریزان و له نێو هۆڵی ئه‌كادیمیایی فیشه‌ر له كارگه‌ی كۆنی جگه‌ره‌ی سلێمانی ، پاڵه‌وانێتی پایته‌ختی ڕۆشنبیری بؤ شه‌تڕه‌نج به‌ڕێوه ده‌بات .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به خۆش حاڵییه‌وه به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی ئه‌نجامی ده‌دات كه ماوه‌ی نۆ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 ی ئایاری 2022 ده‌ست پێبكات و یارییه‌كانی له به‌رواری 20 ی هه‌مان مانگ كۆتایی دێت ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ووتی ، یارییه‌كان به سستمی سویسری و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه‌ده‌چن و زۆرترین یاریزانه به‌هێزه‌كان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن .