پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌می له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی 3×3 ی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 8 ی ئایاری 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له كامه‌ران محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه و یاریزانانی تیپه‌كه كه توانیان ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و میواندارییه وه‌رزشییه‌دا ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ستافی مه‌شقی و یاریزانه لاوه‌كان ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپێكی به‌هێزن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و شاهیدی ئه‌وه‌ش به‌شداری چه‌ندین یاریزانمانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه‌ی خوارو له له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق كه ئاستێكی به‌رزیان پیشاندا .
هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی به‌رده‌وامی بۆ خواستن ، پاشان ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه به ناوی یاریزانانه‌وه سوپاسی حاكم مه‌حمودی كرد كه هه‌میشه پاڵپشتی چینی لاوان و گه‌نجان بووه و به‌ڵێنی دووپات كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هێشتنه‌وه‌ی تیمی باسكه له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق .
له كۆتایش جامی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا .