پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، به‌حری ، پێشمه‌رگه و جه‌یش ) قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات .
له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی فه‌یس بووك و تلیگرام ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به‌فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له به‌رواری 5 ی ئایاری مانگی داهاتوو یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ئه‌نجام ده‌دات و یارییه‌كانی له ماوه‌ی 3 ڕۆژ و له شاری به‌سره به‌ڕێوه ده‌چێت .
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به چوار قۆناغ ده‌بێت و دوو قۆناغی له شاری به‌سره و یه‌ك قۆناغی له شاری سلێمانی و دوا قۆناغی خوله‌كه‌ش له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ده‌بێت .