پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌ف و له شارۆچكه‌ی كوفه ، یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ دیاری كردنی پله‌كانی نۆیه‌م تا چوارده‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌نجام ده‌دات .
یه‌كێتییه‌كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی تیلیگرام بلاَوی كرده‌وه كه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خولی نایاب بۆ دیاری كردنی پله‌كانی نۆ تا چوارده‌ی ڕیزبه‌ندی به‌به‌شداری یانه‌كانی ( سه‌ناعه ، قه‌ره‌قوش ، به‌ستاملی ، مه‌دینه شهدا و حه‌دیسه ) ئه‌نجام دراوه و بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌ش له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 11 ی تشرینی دووه‌می 2022 و به یاری نێوان یانه‌كانی سه‌ناعه و قه‌ره‌قوش ده‌ست پێده‌كات و دواتر و دووه‌م یاری له نێوان یانه‌كانی به‌ستاملی و مه‌دینه شهدا به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌مه‌و یانه‌ی حه‌دیسه له هه‌مان ڕۆژ چاوه‌ڕوان ده‌بێت .
جێگه‌ی باسه به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی یانه‌ی به‌له‌د له خوله‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و یانه خولی نایاب بۆ خولی پله یه‌ك جێ بهێڵێت و هه‌رچی یانه‌ی دووكانه له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتووی یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیار له چاره‌نوسی ده‌درێت .