پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه ، یاری كۆتایی خولی ئاشتی برایه‌تی باله‌ی كوردستان به‌ڕێوه چوو .
خوله‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به هاوكاری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پێشمه‌رگه و سلێمانی ئه‌نجام درا و له دوا یاری خوله‌كه تیپی باله‌ی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ق ته‌ق ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
یاری نێوان هه‌ردوو تیم به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و فیكره‌ت خه‌سره‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و میوانێكی به‌رچاو و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 29 ی 12 / 2021 و به ناوبژیوانی شوان عه‌لی و محه‌مه‌د غه‌ریب ئه‌نجام دراو سه‌ره‌تا و پێش ده‌ست پێكی یاری ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان وه‌ستان و دواتر و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 3-1 گێم یارییه‌كه‌یان برده‌وه .
دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌ش له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا خه‌لاَته‌كانی تیپه‌كان و یاریزانان كرا‌و هه‌روه‌ك ناوبژیوانان و هاوكارانی خوله‌كه دیاری تایبه‌تیان پێبه‌خشرا .