پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه ، سێ یاری ئه‌نجام دران .
له یه‌كه‌م یاری یانه‌ی حه‌بانیه ، به‌له‌دی توشی شكست كرد به 3 گێمی بێ وه‌لاَم و هه‌رچی به‌ستاملی بوو به هه‌مان ئه‌نجام له دوكانی برده‌وه ، ئه‌مه‌و یاری لوتكه‌ی ئه‌و ڕۆژه له نێوان یانه‌كانی غازی به‌سره‌و جه‌یشی به‌غداد ئه‌نجام دراو دوایی یارییه‌كی ماراسۆنی سه‌رئه‌نجام یانه‌ی غاز به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .