پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه یارییه‌كانی له هۆڵه‌كانی شه‌عب و سه‌ناعه به‌ڕێوه ده‌چێت و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه چوار یاری ئه‌نجام دران .
له ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌دینه شهدا بباته‌وه و هه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێر بوو به هه‌مان ئه‌نجامی یاری شوڕته له یانه‌ی مه‌سافی شیمالی برده‌وه ، ئه‌مه‌و به‌حری به سێ گێمی بێ وه‌لاَم حه‌دیسه‌ی توشی شكست كردوو یاری نێوان یانه‌كانی سه‌ناعه و قه‌ره‌قوش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سه‌ناعه و به ئه‌نجامی 3-1 گێم به كۆتاهات .