پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كۆماری ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی گه‌یشتنه شاری كه‌ربه‌لا .
بڕیاره له به‌رواری 25 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له شاری كه‌ربه‌لا یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌به‌شداری 16 هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و یارییه‌كانی ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ بخایه‌نێت .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌كان كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام دراو تێیدا و بڕیار درا كه هه‌ڵبژارده‌كان دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ی چوار تیمی بكرێن و هه‌روه‌ك له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیم ده‌گاته قۆناغی هه‌شتی و دواتر بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
ئه‌مه‌و له ئه‌نجامی تیروپشكی هه‌ڵبژارده‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یاری ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( بابل ، میسان و دیوانیه ) ده‌بێته‌وه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا بیلال مه‌ولود حه‌سه‌ن سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له دوایی ماندوو بونێكی زۆر توانیمان پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ین و ببینه نوێنه‌ری شاری سليَمانی له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه شانزه هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداره ، بیلال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێز میران وه‌رزشكاری دێرینی یاری باسكه ده‌كه‌ن كه به كۆمه‌ڵێك پێداویستی به‌سه‌ری كردونه‌ته‌وه و پاڵپشت بووه بۆیان .
دواجار سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی ووتیشی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ئاستێكی به‌رزی هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه