پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ڕۆژانی 27 ی تشرینی یه‌كه‌م تا 1 تشرینی دووه‌می 2021 شاری هه‌ولێر و هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد میوانداری له خولی باله‌ی كچانی لاوانی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان به‌ڕێوه ببات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتییه‌كه بڕیاری دا له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو 26 ی تشرینی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه ئه‌نجام بدات و تیروپشكی یارییه‌كان ڕابكێشێت ، هه‌رچی بڕیاره خوله‌كه تایبه‌ت بێت بۆ له دایك بووانی 2003 و 2004 و له كۆتایش پاڵه‌وانی خوله‌كه جامی عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه .