پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 15 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو سۆران به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له سیروانی نوێی برده‌وه و چه‌م چه‌ماڵ-یش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیداو به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ید سادق توشی شكست هات .
ئه‌مه‌و هه‌ندرێن له خاكی دهۆكدا و به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له دهۆكی برده‌وه و شێروانه‌ش به بردنه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ئارارات توانی یه‌كه‌م سێ خاڵی گرنگی ئه‌و هه‌فته‌یه بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات .