پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جامی عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی 12 و 13 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 یارییه‌كانی هه‌فته‌یه‌كی نوێی جامه‌كه ئه‌نجام بدرێت .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی ڕاگه‌یاندوو له خشته‌كه‌دا هاتووه ، ڕۆژی سێ شه‌ممه 12 ی تشرینی یه‌كه‌م ، حیفا میوانداری له جنسیه ده‌كات و مه‌سافی ده‌بێته میوانی حه‌شدی شه‌عبی ، هه‌روه‌ك كه‌ربه‌لا و به‌حری له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و مدینه‌ت الشهدا و سوق الشیوخیش له یارییه‌كی دیكه‌ی جامه‌كه به یه‌ك ده‌گه‌ن و كوفه‌ش میوانداری له مه‌سافی جنوب ده‌كات ، هه‌رچی مسنی یه ده‌بێته میوانی یانه‌ی میسان .
له ڕۆژی چوار شه‌ممه 13 ی تشرینی یه‌كه‌م چوار یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕمادی و دهۆك له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕمادی به یه‌ك ده‌گه‌ن و بابانی سلێمانی ده‌بێـته میوانی الصوفیه ، پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كانی شاری سلێمانیش میوانداری له المواج موصل ده‌كات و دیاله و ئه‌عالی فوراتیش له نێو یاریگه‌ی دیاله یاری ده‌كه‌ن .