پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوا یاری پاڵه‌وانێتی باله‌ی كچانی ولاَتانی ئاسیا به‌ڕێوه چوو تێیداو مو‌سا سالم ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی وه‌ك ناوبژیوانی دووه‌می یارییه‌كه سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه‌كانی به‌جێگه‌یاند .
یارییه‌كه له نێوان تیمی باله‌ی كچانی هه‌ردوو یانه‌ی التای كازاخستانی و ناشیمی تایله‌ندی به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز مو‌سا سالم بێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری توانی وه‌ك ناوبژیوانی دووه‌م ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌وتوانه به جێبگه‌یه‌نێت .
مو‌سا یه‌كێكه له ناویژیوانانی نێو ده‌ڵه‌تی عێراق و سالاَنه له خولی نایاب و بژارده شان به شانی هه‌ریه‌ك له شوان عه‌لی و هیشام به‌كر سه‌ركه‌وتوانه یارییه‌كانی خوله‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن .