پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عێراق به‌رده‌وامی به یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه و له شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆك چوار یاری به‌ڕێوه چوون .
له شاری كه‌ركوك یانه‌ی ڕه‌بیعه دوایی ئاستێكی به‌رز توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی په‌یام بباته‌وه و هه‌رچی یانه‌ی سۆلاڤ بوو له یارییه‌كی ماراسۆنی دا و توانی دێربی شاری كه‌ركوك له یانه‌ی بابه گوڕ گوڕ بباته‌وه دوایی ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان به 3-2 گێم كۆتایی هات .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌ی نیشتیمان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له عه‌قره‌ی برده‌وه و سه‌هل نه‌ینه‌واش به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سنجار توشی شكست هاتن .