پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هه‌ماهه‌نگی لقه‌كانی خۆی له شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆك خولی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی باكوری عێراقی ده‌ست پێكرد .
یارییه‌كانی خوله‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24 ی ئه‌یلولی 2021 و له شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆك ده‌ستی پێكردوو تێیداو له گروپی یه‌كه‌م كه یارییه‌كانی له شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌چێت په‌یامی هه‌ڵه‌بجه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له بابه گوڕ گوڕ ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاری ئه‌و گروپه‌ش له نێوان یانه‌كانی ڕه‌بیعه و شۆڕیجه به‌ڕێوه چوو دوایی یارییه‌كی یه‌كلایه‌نه ڕه‌بیعه به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
له گروپی دووه‌م كه یارییه‌كانی له شاری دهۆكه شه‌نگال به ئه‌نجامی 3-2 گێم له ئاكرێی برده‌وه و نیشتیمانی هه‌ولێریش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی موسڵ ی برده‌وه .